رێکارەکانی سەلامەتی لە بازاڕەکانی سلێمانی جێبەجێدەکرێن



قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری دوکاندارو بازاڕەکانی سلێمانی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، “لەسەر مەرجەکانی سەلامەتی خاتری کەس ناگرین”.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بە مەبەستی پاراستنی ماڵ و گیانی کاسبکاران و ڕێگری لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، لەگەڵ نوێنەری دوکاندار و بازاڕەکانی سلێمانی کۆبووەوە، باس لە ڕێکخستنەوەی لایەنی سەلامەتی بازاڕەکان کرا.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی باسی لەوەکرد، کە لە وەرزی گەرما نزیکبووینەتەوە و پێویستە هەندێک ڕێکار بگرینەبەر، بۆئەوەی ڕێگەنەدەین هیچ حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لەبازاڕەکاندا دروست بێت، ئەگەر دروستیش بوو کەمترین زیانی هەبێت، لەسەر مەرجەکانی سەلامەتی خاتری کەس ناگرین.

وتیشی، ئەو ڕێکارانە بۆئەوەنییە زیان بە بەرژەوەندی کەس بگەیەنین، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەکە و خۆمان لە مەترسی زیانی ماڵی و گیانی دووردەخەینەوە، ماوەیەکی کاتی بۆ خاوەنی دوکان و بازاڕەکان دیاری کرا، بۆئەوەی مەرجە سەلامەتییەکان جێبەجێبکەن.

هاوکات بڕیاردرا هەموو خاوەنی دوکانەکان دوای داخستنی بازاڕەکان و لە شەواندا شمەک و کەلوپەلەکانیان ببەنە ناو دوکانەکانەوە، بە دەڕابە یان دەرگای شوشە دوکانەکان دابخرێن.

هۆشیار عومەر: خەڵک لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان رازی نییە
پێشت هۆشیار عومەر: خەڵک لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان رازی نییە
داوای ڕاگرتنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەکرێت
دواتر داوای ڕاگرتنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەکرێت
ەیوەندیدار