داوای ڕاگرتنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەکرێت



ناوەندێکی ستراتیژی عێراقی ڕایدەگەیەنێت کە هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێل لە عێراقدا هەن و داوا دەکات هاوردەکردن ڕابگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ 2023دا ڕێژەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل 1.9٪ زیادیکردووە واتە ئۆتۆمبێلێک بۆ هەر 5.55 هاووڵاتییەک.

وتیشی: هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێل لە عێراقدا هەیە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 ژمارەی ئۆتۆمبێل بگاتە 10 ملیۆن کە ئەوەش گوشار لەسەر ژێرخانی ڕێگەوبان و پردەکان دروست دەکات.

غەراوی ڕاشیگەیاند، زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێل کاریگەریی لەسەر ژینگە و زیادبوونی دوانەئۆکسیدی کاربۆن و ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەبێت.

داواشی لە حکومەت کرد ڕێکاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە پێنج ساڵی داهاتوودا.

رێکارەکانی سەلامەتی لە بازاڕەکانی سلێمانی جێبەجێدەکرێن
پێت رێکارەکانی سەلامەتی لە بازاڕەکانی سلێمانی جێبەجێدەکرێن
وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا
دوات وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا
پەیوەندیدار