هۆشیار عومەر: خەڵک لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان رازی نییە



بەرپرسێکی گۆڕان پێیوایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نادرێت و دەشڵێت، خەڵک لە هەڵوێستی حزبەکەی ڕازی نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هۆشیار عومەر، ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەتکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت.

هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو ململانێ سیاسییەی کە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا هەیە و وتیشی: “ئەم ململانێیە هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە”.

هۆشیار عومەر لەو بڕوایەشدا بوو کە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی دیکە ببێتەوە و ڕاشیگەیاند، لە زۆربەی وڵاتاندا هەڵبژاردن بۆ چارەسەرکردنی قەیران دەکرێت، بەڵام لای ئێمە لە کاتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن قەیران دروست دەبێت”.

سەبارەت بە دۆخی حزبەکەشی، ڕێکخەری أووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕان ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا خەڵک بڕیاری خۆی دا و دەرکەوت کە “لە ڕووانین و سیاسەت و ستراتیژ و هەڵوێست و سیاسەتی گۆڕان ڕازی نییە”.

بانکەکانى ڕەشید و ڕافیدەین لەسەر پرسى مووچە میوانداریى پەرلەمان دەکرێن
پێشت بانکەکانى ڕەشید و ڕافیدەین لەسەر پرسى مووچە میوانداریى پەرلەمان دەکرێن
رێکارەکانی سەلامەتی لە بازاڕەکانی سلێمانی جێبەجێدەکرێن
دواتر رێکارەکانی سەلامەتی لە بازاڕەکانی سلێمانی جێبەجێدەکرێن
ەیوەندیدار