“بکوژی گەنجەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا”



پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد، کە ئەمڕۆ لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لە کەسێک کرد و کوشتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک لە ناحیەی زەڕایەن تەقەی لە کەسێک کرد و کەسەکە گیانیلەدەستدا، تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵات، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکرد.

ڕاشیگەیاندووە، پاش گەیشتن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەی کەمتر لە كاتژمێرێكدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

كاتی ناردنی مووچە و بڕیاری عێراق بۆ پلەبەرزكردنەوە ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی ناردنی مووچە و بڕیاری عێراق بۆ پلەبەرزكردنەوە ڕاگەیەنرا
کۆچبەرێک لە ئەمریکا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بردەوە
دواتر کۆچبەرێک لە ئەمریکا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بردەوە
ەیوەندیدار