ئەمریكا بۆ پێدانی مووچە و هاوكاری سەربازی بە پێشمەرگە بڕیاریدا



هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا لە هاریكارییە سەربازی و مرۆییەكان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٤/٤/٣٠ لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، بە بەشداریی و ئامادبوونی نوێنەرانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و هێزی هاوپەیمانان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرایەوە، هەورەها تیشك خرایە سەر دوایین بەرەوپێشچوونەكانی پڕۆسەی چاكسازیی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی و خێراكردن و بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی ئەم پرۆسەیە، لەپێناو هێزێكی یەكگرتووی نیشتیمانیدا”.

‌لای خۆیانەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەموو پشتگیرییەكی وڵاتەكەیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازیی و ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە خستە ڕوو، هەروەها دووپاتیان كردەوە، كە بەردەوام دەبن لە هاریكارییە سەربازی و مرۆییەكان بۆ پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان.

کۆچبەرێک لە ئەمریکا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بردەوە
پێشت کۆچبەرێک لە ئەمریکا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بردەوە
عێراق گۆڕانكاری لە مووچە و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی دەكات
دواتر عێراق گۆڕانكاری لە مووچە و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی دەكات
ەیوەندیدار