تورکیا بە درۆن سێجار شارباژێڕی بۆردومان کرد



پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تورکیا لەڕێگەی درۆنەوە سێ هێرشی بۆ ناوچەی شارباژێر ئەنجامدا و تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسان، تورکیا لەڕێگەی درۆنەوە سی جار و لە سێ کاتدا هێرشی کردە سەر گوندەکانی هەرێمی کوردستان لەناوجەی شارباژێر،

لەم بارەیەوە قائیمقامی ماوەت کامەران حەسەن ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنەوە تورکیا سێ هێرشی کردۆتە سەر گوندەکانی کورەڵە و چیاکانی تەژە و شێلانە لە ناوچەی شارباژێر، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە تەنها خانووی هاووڵاتییەک ڕووخاوە.

تورکیا بە بیانوی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) لە هەرێم ساڵانێکە بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر گوندە سنوورییەکان ، بەڵام لەم ساڵانەدا و بەتایبەت ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ هێرشەکانی لەڕێگەی درۆن و مووشەکەوە بۆ ناو سنووری قەزاکانیش چڕکردۆتەوە، جگە لەکوژرانی دەیان هاووڵاتی مەدەنی هاوکات زیانێکی زۆری بە سروشت و ڕەز و باخی هاووڵاتیانیش گەیاندووە.

كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرما و دەستپێكردنەوەی باران ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرما و دەستپێكردنەوەی باران ڕاگەیەنرا
پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت
دواتر پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت
ەیوەندیدار