سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا بڵاوکردەوە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ڕاگەیاند.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

وتیشی: “ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی ئەم سەردانە دەکەین، دڵنیاین کە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ نوێنەرایەتی دەکرێت”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، هیوادارین کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان بەرەو باشتر بەرز بکەنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی کە بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتۆنە، لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبێتەوە.

هێرشەکەی ئێران، زیانی بە هێڵە ئاسمانییەکان گەیاندووە
پێشت هێرشەکەی ئێران، زیانی بە هێڵە ئاسمانییەکان گەیاندووە
عێراق بۆ پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا و ئێران ڕێکدەکەوێت
دواتر عێراق بۆ پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا و ئێران ڕێکدەکەوێت
ەیوەندیدار