هێرشەکەی ئێران، زیانی بە هێڵە ئاسمانییەکان گەیاندووە



بەهۆی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە، هێڵە ئاسمانییەکان گەشتەکانیان هەڵوەشاندەوە و ڕێڕەوی خۆیان گۆڕی، ئەمەش بە پەکخستنی گەشتە ئاسمانییەکان دادەنرێت.

دەزگای سەلامەتی فڕۆکەوانی ئەوروپا لە هۆشدارییەکدا کە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە نێردراوە، پشتڕاستی کردەوە کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر فڕۆکەوانی مەدەنی دەکات.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ئێران بە بەکارهێنانی زیاتر لە 300 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، هاوکات زیانێکی کەمی لێکەوتەوە، هێرشەکەی ئێران لە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بوو بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا.

لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزییەکان هێڵە ئاسمانییەکان گەشتەکانیان هەڵوەشاندەوە و ڕێڕەوی خۆیان گۆڕی، بووە هۆی پەکخستنی بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکان.

لە هەمان چوارچێوەدا، ڕۆژی دووشەممە، هێڵە ئاسمانییە جیهانییەکان ڕووبەڕووی پچڕانی گەشتە ئاسمانییەکان بوونەوە، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دێت، کە بژاردەکانی بەردەستی فڕۆکەکانی فڕین لە نێوان ئەوروپا و ئاسیای کەم کردەوە.

وتەبێژی هێڵی ئاسمانی KLM ی هۆڵەندی ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە سەرجەم گەشتەکانی بۆ تەلئەبیب (ڕۆشتن و گەڕانەوە) تا سبەینێ سێشەممە هەڵوەشاندووەتەوە.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دەیان هێڵی ئاسمانی ناچاربوون ڕێڕەوی گەشتەکانیان هەڵبوەشێننەوە یان دەستکاری بکەن، لەوانە کۆمپانیای قانتاس، لوفتانزا، یونایتد ئایرلاینز و ئایر هیندستان.

بە وتەی مارک زی، دامەزرێنەری گروپی ئۆ بی ئێس کە چاودێری ئاسمانی و فڕۆکەخانەکان دەکات، ئەمە گەورەترین پچڕانی گەشتە ئاسمانییەکانە لە دوای هێرشی سەر ناوەندی بازرگانی جیهانی لە 11ی ئەیلولی 2001.

زی جەختیشی لەوە کردەوە، کە هێڵەکانی فڕۆکەوانی هاتووچۆ لە نێوان ئەوروپا و ئاسیادا ئاسمانی ئێران بەکاردەهێنن، ئێستاش پشت بە دوو ڕێگای جێگرەوە دەبەستن، کە ڕێگەی تورکیا یان ڕێگەی میسر و سعوودیە بەکاردەهێنن.

جێگای سەرنجە کە ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ئاسمانی خۆی داخست، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە کردییەوە، هاوکات ئوردن و عێراق و لوبنان گەشتەکانیان بەسەر خاکەکانیان دەستپێکردەوە.

بە وتەی برێندان سۆبی، شرۆڤەکاری سەربەخۆی فڕۆکەوانی، هێشتا ڕوون نییە کە نائارامییەکانی ئەم دواییە تا چەند کاریگەری لەسەر خواستی سەرنشینەکان هەبووە، کە سەرەڕای ململانێکان لە ئۆکرانیا و غەززە بە بەهێزی ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گرژی و ململانێی سیاسی بەردەوام بێت، ڕەنگە دڵەڕاوکێ سەبارەت بە گەشتکردن زیاتر بێت، بەڵام تا ئێستا هیچ کەمبوونەوەیەک سەبارەت بە خواستی گەشتکردن تۆمار نەکراوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا بڵاویکردەوە، هاتووچۆی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی کە بە فڕۆکەخانەی سەرەکی تاران دادەنرێت، لە کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانییەوە گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی.

هەروەها هاتووچۆ لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی دووەم لە پایتەخت ئاسایی بووەتەوە، جگە لە فڕۆکەخانەکانی تەبرێز لە باکووری ڕۆژئاوا، مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵات و شیراز لە باشوور.

قوباد تاڵەبانی: ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بكرێت و ڕۆتین كەم بكرێتەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی: ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بكرێت و ڕۆتین كەم بكرێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا بڵاوکردەوە
دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار