دەنگدانی ئەزموونیی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت



ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن و سبەینێش دەنگدانی ئەزموونیی ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ دەنگدانی ئەزموونیی لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک ئەنجام دەدرێت کە ئەویش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەرێمی کوردستاندا دێت.

ڕوونیشیکردەوە دەنگدانە ئەزموونییەکە لە ژێر چاودێری عەباس فەتلاوی، سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردنەکان و موھەنەد عەباس، یاریدەدەری ھونەری کۆمیسیۆن بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو کە دەنگدانە ئەزموونییەکە لە 180 وێستگەدا ئەنجام دەدرێت، حەوتیان بۆ دەنگدانی تایبەت و ئەوانی دیکەش بۆ دەنگدانی گشتی لە ناوەندەکانی تۆمارکردن دادەنرێن.

بڕیارە ڕۆژەی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، هەرچەندە زانیارییە نافەرمییەکان ئاماژە بە ئەگەری دواخستنی دەدەن.

عێراق بۆ پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا و ئێران ڕێکدەکەوێت
پێشت عێراق بۆ پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا و ئێران ڕێکدەکەوێت
دەربارەی دەوامی دامودەزگا حکومییەکانی هەڵەبجە بڕیاردرا
دواتر دەربارەی دەوامی دامودەزگا حکومییەکانی هەڵەبجە بڕیاردرا
ەیوەندیدار