بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و مەترسی فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەكە، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە و هەر ئەمڕۆ دوو جار بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەرزبۆتەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و ئێستا بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتە 149 هەزار و 200 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ شەممە بەهای 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار و 250 دینار و بەیانی ئەمڕۆش 14ی نیسان، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، 100 دۆلار بەرزبووەوە بۆ 148 هەزار و 600 دینار.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هەواڵی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا بەهای دۆلار بەردەوام لە دابەزیندابوو تاوەكو گەیشتە نزیكەی 145 هەزار دینار، بەڵام هەرچەندە محەمەد شیاع سودانی گەشتەكەی بەرەو ئەمریكا دەستپێكرد، بەڵام لەبری دابەزینی بەهای دۆلار، بەهاكەی بەرزتر بووەوە.

شارەزایانی دراو پێیان وایە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەندی بە هێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلەوە هەیە و ئەگەر تەلئەبیب وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە، بەهای دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە.

وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێكرد و نرخەكەی دیاریكرا
پێت وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێكرد و نرخەكەی دیاریكرا
ئەو ئافرەتەی ونببوو دۆزرایەوە
دوات ئەو ئافرەتەی ونببوو دۆزرایەوە
پەیوەندیدار