سۆران عومەر: بانکی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەن هەژمار بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بکەنەوە



ئەندامێکی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت کە هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەییان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەر و خانەنشینیانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بانکی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەیی تەواویان دەربڕی بۆ کردنەوەی هەژمار بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کورستان.

ئەوەشیخستەڕوو کە پرۆسەکە دوای دابەشکردنی وەزارەتەکان بەسەر هەردوو بانکەکەدا دەست پێ دەکات.

هێشتا چۆنێتی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی لە نێوان هەولێر و بەغدا یەکلانەکراوەتەوە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکاتەوە کە دەبێت هەژمارەکان لە ڕێی بانکە حکومەییەکانی عێراقەوە بکرێنەوە، حکومەتی هەرێم پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی پڕۆژەی “هەژمار من” بکرێتە بنەمای دابەشکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرەکانی.

ژمارەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان…  هێرشەکەی ئێران بە ژمارە
پێشت ژمارەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان…  هێرشەکەی ئێران بە ژمارە
لە کاتی هێرشەکەی ئێراندا سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانەوە بوون
دواتر لە کاتی هێرشەکەی ئێراندا سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانەوە بوون
ەیوەندیدار