لە کاتی هێرشەکەی ئێراندا سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانەوە بوون



خەرجی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ئێران نزیکەی ملیاریک دۆلار بووە و لە کاتی هێرشەکەشدا سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ترسی پێکرانیان بە ئاسمانەوە بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، خەرجی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئێران کە لە ڕێی مووشەک و درۆنەوە کرایە سەر ئیسرائیل نزیکەی یەک ملیار دۆلار بووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە کاتی هێرشەکەدا بە ئاسمانەوە بوون، ئەویش ترسی ئەوەی لە بنکەکانیاندا نەکرێنە ئامانج.

پێشتر میدیای ئەمریکا و ئیسرائیل بڵاویانکردبووەوە کە ئێران لە هێرشەکەیدا 185 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 110 مووشەکی زەمین بە زەمین و 36 مووشەکی کروزی لە هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل بەکارهێناوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە هەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا هاوکاریان بوون لە خستنەخوارەوەی درۆن و مووشەکەکانی ئێران و وتیشی: “هابەشی نێوانمان هەمیشە پتەو بووە، بەڵام (دوێنێ) شەو بە شێوەیەکی نائاسایی ڕەنگی دایەوە”.

سۆران عومەر: بانکی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەن هەژمار بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بکەنەوە
پێشت سۆران عومەر: بانکی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەن هەژمار بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بکەنەوە
“جه‌خت له‌ خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفالكراوان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌”
دواتر “جه‌خت له‌ خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفالكراوان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌”
ەیوەندیدار