وردەكاری سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا ئاشكراكرا



سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێكەوت و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە و جانتاكەی كۆمەڵێك دۆسیەی گرنگی لەخۆگرتووە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومی و پەرلەمانی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا بەڕێكەوت و بڕیارە لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە.

وەك نووسینگەكەی ئاشكرای كردووە، سودانی كۆمەڵێك دۆسیەی گرنگ دەباتە سەر مێزی گفتوگۆكان لە واشنتۆن، كە ئامانج لێی گواستنەوەی پەیوەندییەكانە لەگەڵ ئەمریكا بۆ قۆناغی نوێ‌ و چالاك كردنی خاڵەكانی ناو ڕێككەوتنی ستراتیجی و گفتوگۆ كردن لەسەر كاری لیژنەی سەربازی باڵا لەنێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، گفتوگۆ لەگەڵ كۆمەڵێك دۆسیەی ئابووری و دارایی و بازرگانی و ئەمنی و خوێندن دەكرێت لەپێناو بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیجی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتری و هەروەها ئەنجامدانی چەندین گرێبەستی وەبەرهێنان لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە.

وەك نووسینگەی سودانی دەڵێت: “گفتوگۆ دەكرێت لەسەر دۆخی ناوچەكە و مەترسییەكانی توندبوونی گرژییەكان و ئەو دۆخەی لەسەر خاكی فەلەستین ڕوودەدات لە كوشتنی خەڵكی بێتاوان”.

ڕووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكەوتەوە
پێت ڕووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكەوتەوە
بۆ لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی ماڵان بڕیار درا
دوات بۆ لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی ماڵان بڕیار درا
پەیوەندیدار