ڕووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكەوتەوە



بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لەنێوان 3 ئۆتۆمبێلدا، 13 كەس بریندار بوون و دۆخی تەندروستی چەند كەسێكیان ناجێگیرە.

موحسین قەسرۆکەیی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوەی فێرکاری ڕایگەیاندووە، ” لە نزیک تونێلی ماوەران ـ شەقڵاوە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان 3 ئۆتۆمبێل ڕووی داوە و بەو هۆیەوە 13 كەس برینداربوون بوونە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، كە دۆخی تەندروستیی بریندارەكان جێگیرە جگە لە دوو بریندار، كە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری هەولێر كران.

ئاشكراشی كردووە،، كە ژمارەیەك لە بریندارەكان گەشتیارن و خەڵكی شاری سلێمانین و مەبەستیان بووە بەرەو قەزای ئاكرێ بچن.

ئەو قولانەی شەوی ڕابردوو تەقەیان لێوەکرا ڕووخێنران
پێشت ئەو قولانەی شەوی ڕابردوو تەقەیان لێوەکرا ڕووخێنران
وردەكاری سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا ئاشكراكرا
دواتر وردەكاری سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا ئاشكراكرا
ەیوەندیدار