بۆ لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی ماڵان بڕیار درا



دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لێخۆشبوون لە پارە و قەرزی ئاو بەڕێژەی 20% چۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرز و پارەی ئاوی هاوبەشان لە بەرواری 8- 4- 2024ەوە چۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكان و سوودمەندبن لە داشكاندنی ئەو بڕە لە پارەی ئاو یان ئەو قەرزەی لەسەریانە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا، بۆ گشت فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی، بڕیاری داوە بە جێبەجێ‌ كردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە بە ژمارە (4651 لە 7/4/2024) دەرچووە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

لە گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوون لە كرێی ئاو و قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، وەكو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسوماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.

بەپێی گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان لە (8/4/2024) لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كاری پێویستی لەسەر دەكرێت و جێبەجێ دەكرێت.

 

وردەكاری سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا ئاشكراكرا
پێت وردەكاری سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا ئاشكراكرا
خەڵك؛ زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بڵاودەكاتەوە
دوات خەڵك؛ زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار