خەڵك؛ زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بڵاودەكاتەوە



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچە لە عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت و دەشڵێت: دەبێت مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق هاوتا بکرێت، كە كەمترینی 550 هەزار دینارە.

دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە ڕێكارەكانی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم دەستپێدەكات و لە دوای 20ی مانگەوە لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش خەرج دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە بەرواری 21/2/2024 و هەروەها بە بڕیارێکی تری دادگاكە، کە تێیدا یاسای خانەنشینی هەموارکراوی ژمارە 27ی ساڵی 2006ی هەڵوەشاندۆتەوە، کە لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت، دەبێت مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق هاوتا بكرێت و كار بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی عێراق بکرێت.

وتیشی، “پێویستە لەسەر هەردوو حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بن بەمەبەستی جێبەکردن و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم، كە لە ئێستا کەمترین مووچەی خانەنشینی لەعێراق 550 هەزار دینارە، لە کاتێکدا کە لە هەرێمی کوردستان کەمترین مووچەی خانەنشینی تەنیا 200 هەزار دینارە”.

 

بۆ لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی ماڵان بڕیار درا
پێت بۆ لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی ماڵان بڕیار درا
سبەینێ ٣٦هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال بەڕێوەدەچێت
دوات سبەینێ ٣٦هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار