ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت



ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز دەستی بەسەرداگیرا، کە خاوەندارێتییەکەی بۆ بازرگانێکی ئیسرائیلی دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بڵاوبووەوە، ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت، کە سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشەکەدا هەلیکۆپتەری بەکارهێناوە.

بەشێکی خاوەندارێتی کەشتییەکە لایەنێکی ئیسرائیلییە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو کەشتییەی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە لە نزیک هورمز، بەشێکی موڵکی حزبێکی ئیسرائیلی بووە.

ئەو کەشتییەی کە لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە کەشتی MSC Aries ە، کە ئاڵای پورتوگالی لەسەرە و کەشتییەکی کۆنتێنەرە و تایبەتە بە کۆمپانیای Zodiac Maritime کە بنکەکەی لە لەندەنە، کە بەشێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی ملیاردێرێکی ئیسرائیلی  بە ناوی “ئیال عۆفەر”.

کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن
پێشت کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن
هەر کەسێک خۆڵ و خاشاک فڕێ بدات 500 هەزار غەرامە دەکرێت
دواتر هەر کەسێک خۆڵ و خاشاک فڕێ بدات 500 هەزار غەرامە دەکرێت
ەیوەندیدار