هەر کەسێک خۆڵ و خاشاک فڕێ بدات 500 هەزار غەرامە دەکرێت



بەپێی بڕیارێکی شارەوانی دوزخوورماتوو هەر کەسێک پاشماوە، خۆڵ و خاشاک لە کۆڵان و شوێنە گشتییەکان فڕێ بدات سزا دەدرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی دوزخورماتوو بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی بڕیارێک بۆ غەرامەکردنی (تاوانەکردنی) ئەو هاووڵاتییانەی کە خۆڵ و خاکاشان فڕێدەدەن بە هەڕەمەکی لەو شوێنانەی کە نابێت پاشماوەی لێ فڕێ بدرێت.

بڕیارەکە هەفتەیەک بەر لە ئێستا دراوە، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی جەژن جێبەجێدەکرێت، بڕی غەرامەکە لە نێوان 100 هەزار بۆ 500 هەزار دینار دەبێت.

مەرعی ڕەشید، بەڕێوەبەری شارەوانی دوزخورماتوو، ڕایگەیاند، ڕۆژانە هاووڵاتییان خۆڵ و خاشاک، پاشماوە لە شەقام، پارک، بەردەم نەخۆشخانە و قوتابخانەکان فڕێدەدەن، بێئەوەی گرنگی بە ژینگە و پاکوخاوێنی بدەن، لە بەرامبەردا ئێمەش ئەم بڕیارەمان دەرکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە دەرچووە، لە دوای جەژنی ڕەمەزانەوە جێبەجێدەکرێت، ڕۆژانە ژینگەپارێزان شەقام و شوێنە گشتییەکان پاکدەکەنەوە، بۆیە ڕێگە بە هاووڵاتییان نادەین پاشماوە فڕێبدەن لەو شوێنانەی کە بۆیان دیاری نەکراوە، سەرپێچیکارانیش غەرامە دەکرێن بە بڕە پارەیەک کە لە نێوان 100 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا 500 هەزار دینار.

شارەوانی دوزخورماتوو دوو زبڵخانەی بۆ فڕێدانی پاشماوە تەرخان کردووە، یەکێکیان لە نزیک گەراجی شارەوانییە لە سەنتەری شارۆچکەکە، زبڵخانەکەی تریش دەکەوێتە ناوچەی کۆنی جۆب لە دەرەوەی سەنتەری شارۆچکەکە.

مەرعی ڕەشید، ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانەوە بڕی پاشەڕۆکان زیادی کردووە، جگە لەوەش هۆشیاری ژینگەیی هاووڵاتییان وەک پێویست نییە و هاوکارمان نین.

بەپێی ئامارێکی شارەوانی دوزخورماتوو، ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەکە 160 هەزار کەسە، هاوکات شارەوانی ڕۆژانە 200 تۆن پاشماوە کۆدەکاتەوە.

ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت
پێشت ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت
زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی نیسانەوە ئاشکرا دەکرێت
دواتر زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی نیسانەوە ئاشکرا دەکرێت
ەیوەندیدار