کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن



دوای هەڕەشەکانی ئێران و هۆشدارییەکانی ئەمریکا فڕۆکەکان ڕێڕەوی گەشتەکانیان لەسەر هەردوو ئاسمانی تاران و تەلئەبیب گۆڕیوە بۆ ئاسمانی عێراق و هەرێم.

ئەمریکا هۆشدارییەکانی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل توندتر کردۆتەوە، و بە دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕاگەیاند خۆیان لە هەرهێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل بەدور بگرن، هاوکات ئێران بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی داوە لەبەرامبەر ئەو هێرشەی کرایە سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشق.

پێشتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران هێشتا بڕیاری کۆتایییان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل نەداوە، هەروەها بەردەوامن لە گفتوگۆکردن لەسەر پلانەکانی هێرشکردن.

ڕۆژنامەکە بە ئاماژەدان بە “کەسێک کە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی ئێران” کردووە، باسی لەوە کردووە.

سی بی ئێس لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردبووەوە ، واشنتۆن پێشبینی دەکات لە 12ی نیسان ئێران هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامبدات و زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان مووشەک لە دژی ئامانجە سەربازییەکان بەکاربهێنرێت.

لە بەرامبەردا، ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک دڵنیایی دەداتە ئیسرائیل کە پاڵپشتی هاوپەیمانەکانی دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کە لە ئێران و هێزە چەکدارەکانی ناوچەکەوە مەترسی دروست بکات.

ڕۆژی 1ی نیسان، وەزارەتی بەرگری سوریا هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سەر بینای باڵیزۆخانەی گشتی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕاگەیاند، و ڕژێمی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کە دوو ژەنەراڵ و ڕاوێژکاران بە ناوەکانی محەمەد ڕەزا زاهیدی و محەمەد هادی حاجی ڕەحیمی و پێنج کەسی دیکە لە بۆردومانێکی ئیسرائیلی کە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق بوونە ئامانج و کوژران.

هاوکات لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ڕێرەوی فڕینی فڕۆکەکانیان لە هەردوو ئاسمانی تاران و تەلئەبیبەوە گۆڕیوە، و ئاسمانی عێراق و هەرێم وەک ناوچەیەکی سەلامەتتر بەکاردەهێنن.

حوكمی شەرعی كۆكردنەوەی ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزان و سوننەتی شەوال لە یەك كاتدا
پێشت حوكمی شەرعی كۆكردنەوەی ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزان و سوننەتی شەوال لە یەك كاتدا
ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت
دواتر ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت
ەیوەندیدار