ناوی ڕەوتی سەدر گۆڕدرا بۆ “ڕەوتی نیشتمانیی شیعە” 



موقتەدا سەدر “ڕەوتی نیشتمانیی شیعە”ی ڕاگەیاند، ئەم گۆڕانکارییە، وەک ئاماژەیەک دەبیندرێت بۆ گەڕانەوەی سەدر بۆ گۆڕەپانی سیاسی عێراق.

 

سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا گۆڕینی ناوی ڕەوتەکەی ئاشکرا کردووە.

 

موقتەدا سەدر کە لە ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ساڵی ٢٠٢١دا، زۆرترین ژمارەی کورسی (٧٣ کورسی) بەدەست ھێنا، بەهۆی ناڕەزایەتی لە سیستەمی سیاسی لە عێراق لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢دا کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی ڕاگەیاند.

 

ڕاگەیاندنی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە لایەن موقتەدا سەدرەوە وەک ئاماژەیەک دەبیندرێت بۆ گەڕانەوەی سەدر بۆ گۆڕەپانی سیاسی عێراق.

 

موقتەدا سەدر لە دوایین هەڵوێستیدا بڕیاری دا، بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نەکات لە عێراق کە رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوە چوو و داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.

 

 

 ناتانیاھو: ” ھەرکەسێک زیانمان پێ بگەیەنێت زیانی پێدەگەیەنین”
پێشت  ناتانیاھو: ” ھەرکەسێک زیانمان پێ بگەیەنێت زیانی پێدەگەیەنین”
“ڕێز لە ئاژەڵەکان ناگیرێت”
دواتر “ڕێز لە ئاژەڵەکان ناگیرێت”
ەیوەندیدار