“ڕێز لە ئاژەڵەکان ناگیرێت”



ساڵانێکە کاری فرۆشتنی گوێدرێژە، دەڵێت هاووڵاتیان ڕێز لە ئاژەڵەکە ناگرنن، دوای وەرزی هاوین لە دەشتوکێوەکان بەجێیان دەهێڵن و ئەزێتیان دەدەن.

جەمالی گورگ لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی کاری فرۆشتنی گوێدرێژ دەکات، ساڵانێکە ئەم کارە دەکات، باس لە خراپی مامەڵەی هاووڵاتیان بەرامبەر گوێدرێژ دەکات، کە ئەزێتیان دەدەن، یاخود باری قورسیان لێدەنێن، ئالیک و ئاوی پێویستیان پێنادەن، پاش کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین بەڕەڵایان دەکەن، یاخود لێیان دەدەن و ئەزێتیان دەدەن.

جەمالی گورگ ئەوەدەخاتەڕوو، ئێستا ئەم ئاژەڵە زۆر کەمی کردووە، ئەمەش وایکردووە کە نرخەکەی زۆر بەرزببێتەوە، بەتایبەتی لە وەرزی بەهار و هاویندا، چونکە گوندنشینان پێویستی زۆریان پێیەتی، نرخی گوێدرێژێکی باش لەنێوان ٤٥٠ بۆ ٥٠٠  هەزار دینارە.

ئەو ئاژەڵفرۆشە، خزمەتی گونجاو بە گوێدرێژەکان دەکات، بەردەوام دەرمانی پێویستیان بۆ دابیندەکات تا نەخۆشنەکەون و چارەسەریان دەکات، دەڵێت “خۆشم دەوێن و خزمەتیان دەکەم”.

ئەو ئێستا ئاژەڵەکانی بە هەموو کەسێک نافرۆشێت، دەبێت لە کەسەکە دڵنیابێت کە خزمەتی گوێدرێژەکە دەکات، پاش تەواوبوونی هاوین گوێدرێژەکە بەڕەڵا ناکات و لە زستاندا خزمەتی دەکات.

ناوی ڕەوتی سەدر گۆڕدرا بۆ “ڕەوتی نیشتمانیی شیعە” 
پێشت ناوی ڕەوتی سەدر گۆڕدرا بۆ “ڕەوتی نیشتمانیی شیعە” 
نەتەوە یەکگرتووەکان: ” لە عێراق، ساڵانە شەش ملیۆن تۆن خۆراک بە فیڕۆ دەدرێت”
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان: ” لە عێراق، ساڵانە شەش ملیۆن تۆن خۆراک بە فیڕۆ دەدرێت”
ەیوەندیدار