ناتانیاھو: ” ھەرکەسێک زیانمان پێ بگەیەنێت زیانی پێدەگەیەنین”



سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو ڕایگەیاند؛ وەڵامی ئێران دەدەنەوە، ئەگەر لە تۆڵەی کوژرانی جەنەراڵ محەمەد ڕەزا زاھیدی، لە فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران،  ھێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە بێنیامین ناتانیاھو لە کاتی بەسەرکردنەوەی بنکەی ئاسمانی “تەل نۆف” لە ناوەڕاستی ئیسرائیل وتوویەتی: ” ئێمە لە ڕۆژانی سەخت و پڕ لە ئاڵنگارییدا دەژین، ھەروەھا لە ناوەڕاستی شەڕی غەززەداین کە بە ھەموو ھێزی خۆیەوە بەردەوامە، ھاوکات لەگەڵ ئەوەش ئیمە بەردەوامین لە ھەوڵەکانمان بۆ گەڕاندنەوەی ڕفێندراوەکانمان”.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: “ئێمە خۆمان بۆ ئەو سیناریۆیانەش ئامادە دەکەین  کە لە گۆڕەپانەکانی دیکەوە سەرچاوە دەگرن، ئێمە بنەمایەکی سادەمان داناوە کە ھەرکەسێک زیانمان پێبگەیەنێت، ئێمەش زیانی پێدەگەیەنین”.

باسی لەوەش کردووە: ” ئێمە ئامادەکاری دەکەین، بۆ ئەوەی پێداویستییە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل، لە ڕووی بەرگریی و ھێرشکردنەوە، دابین بکەین”.

ناتانیاھۆ بەشێکی قسەکانی ئاراستەی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل کردووە و وتوویەتی: “خۆم و گەلی ئیسرائیل پشتمان بە ئێوە بەستووە و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم”.

 

فەرەنسا و بەریتانیا هۆشداری بە هاووڵاتیانیان دەدەن
پێشت فەرەنسا و بەریتانیا هۆشداری بە هاووڵاتیانیان دەدەن
ناوی ڕەوتی سەدر گۆڕدرا بۆ “ڕەوتی نیشتمانیی شیعە” 
دواتر ناوی ڕەوتی سەدر گۆڕدرا بۆ “ڕەوتی نیشتمانیی شیعە” 
ەیوەندیدار