نەتەوە یەکگرتووەکان: ” لە عێراق، ساڵانە شەش ملیۆن تۆن خۆراک بە فیڕۆ دەدرێت”



ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژە بەوە دەدات، لە عێراق، ھیچ سیاسەتێکی کارا نییە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەفیڕۆدانی خۆراک.

نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوەشداوە ساڵانە، شەش ملیۆن تۆن خۆراک لە عێراق بە فیڕۆ دەدرێت و “پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا، بڕی بەفیڕۆدانی خۆراک لە عێراق زیاد ببێت و بگاتە حەوت ملیۆن تۆن”.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، عێراق لە ڕیزبەندی شەشەمی جیھان جێی گرتووە لە ڕێژەی بە فیڕۆدانی خۆراک بۆ ھەر کەسێک.

ڕاشیگەیاندووە کە ساڵانە، بڕی ١٤٣ کیلۆگرام بۆ ھەر کەسێک لە عێراق، خۆراک بە فێڕۆ دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ساڵانە، شەش ملیۆن تۆن خۆراک لە عێراق بە فیڕۆ دەدرێت و ھاتووە: “پێشبینی دەکرێت ساڵانە، بڕی بەفێڕۆدانی خۆراک لە عێراق، بگاتە حەوت ملیۆن تۆن”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە عێراق، ھیچ سیاسەتێکی کارا نییە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەفیڕۆدانی خۆراک.

دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان، ھۆکاری سەرەکیین بۆ بەفیڕۆدانی خۆراک لە عێراق، چونکە عێراقییەکان لە کاتی ئامادەکردنی خواردن لە ماڵەوە، بڕێکی زۆرتر لە خۆراک لەوەی پێویستیانە ئامادە بکەن بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژن و بۆنەکاندا.

“ڕێز لە ئاژەڵەکان ناگیرێت”
پێشت “ڕێز لە ئاژەڵەکان ناگیرێت”
عێراق؛ ساڵی ڕابردوو بە بەھای ٦٧،٢٥ میلیار دۆلار کاڵا و شتومەکی ھاوردە کردووە
دواتر عێراق؛ ساڵی ڕابردوو بە بەھای ٦٧،٢٥ میلیار دۆلار کاڵا و شتومەکی ھاوردە کردووە
ەیوەندیدار