دوای جەژن کۆمسیۆن وردبینی لە ناوی کاندیدەکان دەکات



سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای جەژن وردبینی لەناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای یەکێتی راگەیاندوە، دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژن وردبینی لەناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، و ھەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت دووردەخرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر لە وردبینییەکەدا هەر کاندیدێک دوورخرایەوە دەبێت لایەنەکان لەدوو رۆژدا ناوی کاندیدی دیکە پێشکەش بکەن.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند، دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات و پێدەچێت زیاتر لە مانگێک بخایەنێت.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی کۆمسیۆن لە کاتێکدایە پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ناوی کاندیدەکانی ڕادەستی کۆمسیۆن نەکرد، و تا ئەم ساتەش وا دەردەکەوێت بایکۆتی هەڵبژاردن بکات ئەگەر ئەو مەرج و تێبینییانەی هەیەتی بەهەند وەرنەگیرێت و جێبەجێنەکرێت، و وتەبێژی پارتیش ڕایگەیاندبوو، ئێمە ئامادەی هەڵبژاردنین بەڵام دەبێت ئەو ڕاستكردنەوە دەستووری و یاسایی و تەکنیکیانە ئەنجام بدرێن كە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد پێویستە.

چین ئۆتۆمبێلی زیاتر هەناردە دەکات
پێشت چین ئۆتۆمبێلی زیاتر هەناردە دەکات
گومان لە ئاگرەکەی ئەمجارەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێت
دواتر گومان لە ئاگرەکەی ئەمجارەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێت
ەیوەندیدار