گومان لە ئاگرەکەی ئەمجارەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێت



پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند لیژنەیەکمان بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە پێکهێناوە چونکە گوماناوییە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئاگرەکەی ئەمجارەی بازاڕی لەنگە گومانی زۆرە لەلای ئێمە، و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە چونکە هۆکارەکەی نادیارە،

ڕاشیگەیاند، لە ساڵانی ڕابردووشدا بازاڕی لەنگە سوتاوە، بەڵام هۆکارەکەی دیاربووە یان شۆرتی کارەبا بووە یان کەمتەرخەمی دوکاندار یان هاووڵاتیان بووە، بەڵام ئەمجارە جیاوازە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هاوکات سەبارەت بە کۆمپانیای بەڕێوەبەری بازاڕی لەنگە پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، بڕیارمانداوە کارەکانی بەڕێوەبردن لە کۆمپانیاکە وەربگرینەوە بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکانیان، ناکرێت بەهۆی هەڵەی چەند کەسێکەوە هاووڵاتیان و حکومەت سەرقاڵی ڕووداوەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر بن، چوونکە هەمووکات هاووڵاتیان دەبنە زەرەرمەند،

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، زیادەڕۆیی لە بازاڕی لەنگە هەیە، کاری بەڕێوەبردنی بازاڕەکە دەدرێتەوە پۆلیسی هەولێر و حکومەت چاودێری دەکات، زۆرێک لە زیادەڕۆییەکان لا دەبرێن و ڕێکخستنەوەی بۆ دەکەین، ڕاستە ئارامی و ئاسایش هەیە بەڵام ناکرێت کاڵاکان لەدەرەوەی دوکانەکان دابنرێت و لەمەودوا هەرکاڵایەک لەدەرەوەی دوکانەکان بن دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئومێد خۆشناو وتیشی، دوای پشووەکانی جەژن ڕاستەوخۆ تیمەکانمان دێنە بازاڕەکە، و دەست بە نۆژەنکردنەوەی لەنگەی هەولێر دەکرێت، ئەم بازاڕە چیتر وەک پیشتر نامێنێت و دەبێت ڕێکخستنەوەی تێدا بکرێت، بەتایبەت لەڕووی سیستمی ئاگرکوژێنەوە و زەنگی ئاگادار کردنەوە و ڕێڕەوی فریاگوزاری.

شایەنی باسە، بازاڕی لەنگەی هەولێر لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا دووجار سووتا، و خەڵکانێکی زۆر کە لەو بازاڕە کاڵایان هەیە و خاوەن دوکانن زیانێکی زۆریان بەرکەوت، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ قەرەبووکردنەوەیان جێبەجێنەکراوە، و خاوەن دوکانەکانیش گردبوونەوە و داوایان کرد حکومەت هاوکارییان بکات و قەرەبوویان بکاتەوە.

دوای جەژن کۆمسیۆن وردبینی لە ناوی کاندیدەکان دەکات
پێشت دوای جەژن کۆمسیۆن وردبینی لە ناوی کاندیدەکان دەکات
نرخی زێڕ دابەزی و دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە
دواتر نرخی زێڕ دابەزی و دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە
ەیوەندیدار