بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییەكە “هۆشدارییەكی جیاواز” دەدات



بومەلەرزەزانی هۆڵەندی ڕایدەگەیەنێت، کاریگەری کارۆموگناتیسی بەهێزە و کاریگەری لەسەر بەرگەهەوا و توێکڵی زەوی هەیە و ڕەنگە کەسانی هەستیار تووشی كێشەی بیستن یان زەنگ لێدانی (بەهێز) لە گوێدا ببن.

ئێمە ڕاهاتووین بە هۆشدارییەكانی سەبارەت بە بوومەلەرزە، بەڵام ئەمجارەیان بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییەكە بە شتێکی جیاواز هۆشداری دا. فرانک هوگربێتز، كە بەردەوام لێدوانەكانی مشتومڕ دەنێنەوە، پێشتر لێرە و لەوێ هۆشداری ترسناک و پەیوەندییەکانی هەسارەکانی لە بۆشایی ئاسمانەوە دەبەستێتەوە بە لەرزینەکانی سەر زەوی.

بەڵام ئەمڕۆ لە تویتێکدا هۆشدارییەکی سەیر و سەمەرەی بڵاوکردەوە کە ڕەنگە هەندێک کەس کە بە “هەستیار” وەسفی کردوون، تووشی ئازار ببن.

هۆگرێبێتز لە ئەکاونتی X ی خۆیدا دەڵێت: “لە ئەگەری ئەوەی لەدەستت دابێت، ئەمە ئەندازەیی هەسارەکانی ئێستایە، کاریگەری کارۆموگناتیسی بەهێزە و کاریگەری لەسەر بەرگەهەوا و توێکڵی زەوی هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەسانی هەستیار لەوانەیە تووشی كێشەی بیستن یان زەنگی (بەهێز) لە گوێچکەدا ببن”.

هۆگرێبێتس نوێترین نەخشەی فەلەکیی هاوپێچ کردووە، کە لە ئەکاونتی خۆی و ئەکاونتی ئەو دەستە فەلەکییەی کە SSGEOS سەرۆکایەتی دەکات، کە تێیدا ئاماژەی بە بەستنەوەی هەسارەکان کردووە لە ٩ و ١٠ و ١١ی نیسان، کە چوار پەیوەندی هەسارەیی لەخۆدەگرێت و وتیشی: ئەمە زۆر گرنگ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنج شەممە (١١ی نیسان)، یەکگرتن لە نێوان زەوی و عەگارد و خۆردا دەبێت.

هۆشداریشی دا لە ئەگەری کاریگەری ئەم پەیوەندیانە لەسەر توێکڵی زەوی لە شێوەی بوومەلەرزەدا، بە تایبەتی ماوەی نێوان ١١ بۆ ١٣ی نیسانی دیاری کرد.

سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران سەرکەوت و دوو مووچە دابەشکرا
پێشت سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران سەرکەوت و دوو مووچە دابەشکرا
وەزیرێكی هەرێم لە جەژندا مژدانەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە ڕادەگەیەنێت
دواتر وەزیرێكی هەرێم لە جەژندا مژدانەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار