وەزیرێكی هەرێم لە جەژندا مژدانەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە ڕادەگەیەنێت



وەزیرێكی هەرێم لە جەژندا مژدانەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە ڕادەگەیەنێت
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە لەدوای جەژنی ڕەمەزان خەریكی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار دەبن.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەدوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن لەهەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو كێشەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقدا هەبوو چارەسەر بووە، ئەمەش دەبێتە هۆی پردی متمانە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دروست بێت، بۆ ئەوەی سەقامگیری زیاتر بێتە كایەوە.

وتیشی، “لە ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان درێخی نەكردووە لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، لە ئایندەشدا هەروا دەبێت و خزمەتی كوردستان دەكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، مووچە مافێكی سروشتی خەڵكی كوردستانە. خەڵكی كوردستان مافی خۆیەتی بە ئازادی و سەربەرزی بژی و دەستەبەری مافەكانی بكرێت، ئەو مووچانەی كە دراویشە مافی خەڵكی كوردستانە، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەشە، كە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی فیدراڵ بووە.

پشتیوان سادق ئاشكراشی كرد، “هیوادارین هیچ كاتێك بابەتی دارایی وەكو مووچە، وەكو وەسیلەیەكی سیاسی لەدژی كوردستان بەكارنەیەت، ئەوەی من ئاگاداریشبم لەدوای جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە خەریكی لیست دەبن بۆ مووچەی مانگی چوار، بەهیواین لەمەودوا مووچە نەبێت بە كێشە و مانگانە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەكانی خۆیان وەربگرن”.

بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییەكە “هۆشدارییەكی جیاواز” دەدات
پێت بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییەكە “هۆشدارییەكی جیاواز” دەدات
هەڤاڵ ئەبوبەكر: تێكدانی كاسەی پڕی ماڵەكان نەهامەتی دەهێنێتە كایەوە
دوات هەڤاڵ ئەبوبەكر: تێكدانی كاسەی پڕی ماڵەكان نەهامەتی دەهێنێتە كایەوە
پەیوەندیدار