هەڤاڵ ئەبوبەكر: تێكدانی كاسەی پڕی ماڵەكان نەهامەتی دەهێنێتە كایەوە



پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، خراپبوونی باری دارایی و تێكدانی كاسەی پڕی ماڵەكان نەهامەتی دەهێنێتە كایەوە و جەختیشدەكاتەوە، ئومێد دەكەم بە ئیرادەیەكی هاوبەش نێوان خۆمان و ڕیزەكانمان چاكبكەین، ماڵی خۆمان ڕێكبخەینەوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە دوای نوێژی جەژن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاووڵاتیان كرد و ڕایگەیاند، ئێمە ئێستە لە دۆخێكی هەستیار و گرنگداین، مرۆڤایەتی تووشی جەنگێكی جیهانی گەورە بووەتەوە و وڵاتەكەی ئێمەشی گرتووەتەوە. ئومێد دەكەم بە ئیرادەیەكی هاوبەش نێوان خۆمان و ڕیزەكانمان چاكبكەین، ماڵی خۆمان ڕێكبخەینەوە و نەبین بە بەشێك لەو ململانێ و ئەجێندایانەی لە ناوچەكە و جیهاندا دەگوزەرێ، سەقامگیری بەرپا بكەین.

وتیشی،،” ئەزموونی ڕابردوو پێی وتین، ئێمە لە هەر نەهامەتییەكدا بین سەردەكەوین، لە هەر شتێكیش داببڕێن لەیەكتری چەندیش كارەكە ئاسان بێت ناتوانین سەربكەوین. بۆیە قۆناغی ئەوەیە ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوومان ئەزموون كردبێت، نەهامەتییەكان دووبارە نەكەینەوە”.

جەختیشی كردەوە، ئەم جەژنە دەستپێشخەری بكەین بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكتر ئاشتبینەوە، ئاشتییەكی سەرتاسەری لە كوردستاندا بێتە كایەوە. بەرنامەیەكی نیشتمانی بۆ كوردستان بێنینە كایەوە بۆ قەوارەكەمان.

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: “خەڵكی كوردستان دەبێت، ئەو ڕابردووەی بە خوێن نەخشاندوویانە بتوانین بەهەموومان بیپارێزین، لە ئێستە و ئایندەی نیشتمانەكەمان بۆ ئەوەی كۆتایی بەشەڕ و بەریەككەوتن و شەڕ و ناكۆكی بهێنین.”

هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بەوەشكرد، “خراپبوونی باری دارایی و تێكدانی كاسەی پڕی ماڵەكان نەهامەتی دەهێنێتە كایەوە، ئارامی دەروونی تاكەكان و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و گشتی ناهێڵێت، خزمەتگوزارییەكان پەكیان دەخرێت و سیستەمی دەوامكردن پەكدەخات، بەیەكەوەبوون تێكدەدات. بۆیە ئومێد دەكەم ئەمە كۆتایی قەیرانەكان بێت و ئەو نەهامەتییانە بەرۆكی خەڵكی كوردستان نەگرێتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بگەنە ئەنجام و هەموو بڕیارەكان لە خزمەت و بەرژەوەندی گشتی دا بێت.”

 

وەزیرێكی هەرێم لە جەژندا مژدانەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە ڕادەگەیەنێت
پێشت وەزیرێكی هەرێم لە جەژندا مژدانەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە ڕادەگەیەنێت
ئومێد خۆشناو: گومانمان لە سووتانی بازاڕی لەنگە هەیە
دواتر ئومێد خۆشناو: گومانمان لە سووتانی بازاڕی لەنگە هەیە
ەیوەندیدار