ئومێد خۆشناو: گومانمان لە سووتانی بازاڕی لەنگە هەیە



پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گومانیان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر هەیە و دەشڵێت: تیمی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و لە دوای جەژن ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی وەک ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕە میلییەکانی شاری هەولێر ساڵانە دووباربۆتەوە، لە ئاگرکەوتنەوەی ئەمجارەی بازاڕی لەنگەش گومانیان هەیە.

وتیشی، “لە ئێستادا لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکات و تۆماری کامێرکانی چاودێری بەکاردەهێنن لە دوای تەواوبونی کارەکانیان، دەرئەنجامی هەموو ڕووداوەکە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت”.

پارێزگاری هەولێر ئاشكراشی كرد، دەست بە بنیادنانەوەی بازاڕەکە دەکەن و کاسبکارانی ئەو شوێنەش هەر تێبنییەکیان هەبێت وەردەگیرێت، بۆ لەمەودواش کۆمپانیای ئەمنی چالاکی بۆ دادەنرێت و لە دوای جەژن پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی بازاڕەکە دەستپێدەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژی 8ی ئەم مانگە ئاگرێک لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵکرا و ئەوەش بە دووەم ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لەو بازاڕە لەماوەی ئەمساڵدا دادەنرێت، كە زیانی زۆری لە هاووڵاتیان و كاسبكاران داوە.

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر: تێكدانی كاسەی پڕی ماڵەكان نەهامەتی دەهێنێتە كایەوە
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر: تێكدانی كاسەی پڕی ماڵەكان نەهامەتی دەهێنێتە كایەوە
سەڵاحەدین بەهادین: جەژنەكەمان بووە بە دوو جەژن
دواتر سەڵاحەدین بەهادین: جەژنەكەمان بووە بە دوو جەژن
ەیوەندیدار