ئومێد خۆشناو: دیاریکردنی ژمارەی لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردن کاتییە و ڕاستەقینە نییە



ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە بێ حزبەکەی ئەستەمە و ئەو ژمارانەش کە لە تیروپشکی کۆمسیۆندا بە لیست و کاندیدەکان دراون کاتین و ڕاستەقینە نین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، “هیچ سەرکردە و کادیرێکی پارتی باسی ڕێگریکردنی لە هەڵبژاردن نەکردووە، بەڵام واقیعێک هەیە گەر پارتی بەشداری نەکات ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەستەمدەبێت و ناتوانرێت بکرێت”.

وتیشی: “پارتی تیبینی هەیە و ئەوەی کراوە کراسێکە بە باڵای خەڵکی تر دووراوە. ئەمەی ڕوودەدات دژایەتی پارتی نییە، بەڵکو دژایەتی قەوارەی یاسایی و دەستوری هەرێمە. پارتی نەیوتووە ڕێگری لە هەڵبژاردن دەکات، بەڵام لەڕووی کردارییەوە هەڵبژاردن بەبێ پارتی ئەستەمە و ناتوانرێت پرۆسەیەکی کامڵ و سەرکەوتوو بێت”.

لەبارەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان بە بێ پارتی، ئومێد خۆشناو وتی، “ئەو ژمارانەی دانراون ژمارەی کاتین و ڕاستەقینە نین. پارتی سوورە لەسەر تێبینییەکانی و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدات. دەبێت لایەنەکانی تریش تێبینییەکانی پارتی بەهەند وەربگرن، چونکە ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنین لە وادەی دیاریکراودا”.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تیروپشک ژمارەی بە لیست و کاندیدە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا.

پسپۆڕێکی خۆراکی: نابێت لە بەیانی جەژندا بڕێکی زۆر خواردن بخورێت
پێشت پسپۆڕێکی خۆراکی: نابێت لە بەیانی جەژندا بڕێکی زۆر خواردن بخورێت
بانکی ڕافیدەین قەرز دەداتە دەرچووانی زانکۆ
دواتر بانکی ڕافیدەین قەرز دەداتە دەرچووانی زانکۆ
ەیوەندیدار