بانکی ڕافیدەین قەرز دەداتە دەرچووانی زانکۆ



بانکی ڕافیدەین پێدانی قەرزی بۆ دەستپێشخەرانی پڕۆژی بچوک ڕاگەیاند، کە لە ملیۆنێک دینارەوە دەستپێدەکات تا ٢٠ ملیۆن دینار.

بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی قەرزەکان لە ملیۆنێک دینارەوە دەستپێدەکات بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، یاخود گەنجان کە بە دوای کاردا دەگەڕێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، قەرزەکە لە یەک ملیۆن دەستپێدەکات بۆ 20 ملیۆن دینار، پارەکە خراوەتە سەر کارتى ئەلیکترۆنى ئەو کەسانەى کە پێشتر ناویان تۆمارکردووە لە رێگەى ئەپلیکەیشنى بانکەکەوە.

بانکى رافیدەین ئاماژەى بەوەشکردووە، خوازیاران لەکاتى پێشکەشکردنى داواکارى و وەرگرتنى قەرزەکە پێویستیان بە نێوەندگیر نابێت.

ئومێد خۆشناو: دیاریکردنی ژمارەی لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردن کاتییە و ڕاستەقینە نییە
پێشت ئومێد خۆشناو: دیاریکردنی ژمارەی لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردن کاتییە و ڕاستەقینە نییە
ئێران باڵیۆزخانەیەکی نوێ لە دیمەشق دەکاتەوە
دواتر ئێران باڵیۆزخانەیەکی نوێ لە دیمەشق دەکاتەوە
ەیوەندیدار