نەشۆردنی ددان هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە؟



لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، نەشۆردنی ددانەکان پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆنەوە هەیە، کە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “میرۆر”ی بەریتانی، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ پزیشکی بەناوبانگی ددان فیراخ حەمید ، هۆشداری داوە لە کاریگەریی نەشۆردنی ددانەکان و دەڵێت: لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریانخستووە، کە پەیوەندییەکی سەرسوڕهێنەر هەیە لە نێوان چۆنیەتی گرنگیدان بە ددانەکانمان و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن ، و وادیارە جۆرێکی دیاریکراوی بەکتریا، کە بەزۆری لە دەمماندا دەژین دەکرێت هۆکارێک بن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەکتریایە بە (Fusobacterium nucleatum) ناسراوە و دەتوانێت دۆخی ئەو کەسانە خراپتر بکات، کە تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕیخۆڵە بوون، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە چەندە گرنگە دەم و ددانمان پاک بکەینەوە و بە بەردەوامی سەردانی پزیشکی ددان بکەین.

ڕوونیشیکردۆتەوە، بەتەنها ئەوە نییە بەڵکو نەشۆرندی ددان کۆمەڵێک نەخۆشی لێدەکەوێتەوە وەک، نەخۆشییەکانی پووک و دەم و ددان،

فڵچەکردنی ددانەکان ڕۆژانە دووجار هۆکارێکە بۆ بەرگرییەکی بەهێز لە دژی نەخۆشییەکانی دەم و ددان و هەوکردنەکان ، ئەم چالاکییە سادەیە دەتوانێت مەترسی گواستنەوەی بەکتریا زیانبەخشەکان لە دەمتەوە بۆ بەشەکانی دیکەی لەش بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

سبەینێ‌ خۆرگیرانە… ئایا كێشە بۆ بینینی مانگ دروست دەبێت؟
پێشت سبەینێ‌ خۆرگیرانە… ئایا كێشە بۆ بینینی مانگ دروست دەبێت؟
كۆمسیۆن مەرجەكانی دامەزراندنی كارمەندانی دەنگدانی ڕاگەیاند
دواتر كۆمسیۆن مەرجەكانی دامەزراندنی كارمەندانی دەنگدانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار