سبەینێ‌ خۆرگیرانە… ئایا كێشە بۆ بینینی مانگ دروست دەبێت؟



سبەینێ‌ 8ی نیسان مانگ بە تەواوی دەچێتە بەردەم خۆر و لە ناوچەكانی (ئەمریکا و مەکسیك و کەنەدا) خۆرگیران ڕوودەدات و ملیۆنان هاووڵاتی لە ئەمریکای باکوور دەیبینن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەكانی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ناگرێتەوە، بۆیە كێشە بۆ بینینی مانگ دروست ناكات، كە موسڵمانان چاودێری بینینی مانگ دەكەن بۆ دیاری كردنی جەژنی ڕەمەزان.

محەمەد شەوکەت عەودە، ئەندامی یەکێتیی گەردوونناسیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، سبەینێ دوو شەممە دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات، بەڵام تەنها لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا و زەریای ئەتڵەسی و زەریای هێمن دەبینرێت و لە وڵاتە عەرەبییەکاندا ڕوونادات.

ڕاشیگەیاندووە، ماوەی خۆرگیرانەکە چوار خولەک و 28 چرکەیە، کە ئەمە کاتێكی زۆر نییە بۆ ئەو دیاردەیە.

ئاشكراشی كردووە، لەكاتی خۆرگیرانەكەدا دەتوانرێت هەسارەکانی زوهرە و موشتەری ببینرێن، کە ئەمە خاڵی جیاکەرەوەی ئەم خۆرگیرانەیە بەراورد بەوانەی دیکە.

سەبارەت بە بینینی مانگیش وتویەتی، “بەپێی هەژمارە گەردوونییەکان ڕۆژی دوو شەممە ئەستەمە مانگ لە هیچ شوێنێکی جیهان ببینرێت، بۆیە خۆرگیرانەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نابێت”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا)، خۆر گیرانەکە لە ٨ی نیسان بەسەر زەریای باشووری زەریای هێمن دەست پێدەکات و ڕێگاکەی دەگاتە کەنارەکانی مەکسیک لەسەر زەریای هێمن نزیکەی کاتژمێر ١١:٠٧ بەیانی بەکاتی زەریای هێمن، پێش ئەوەی بچێتە ناو ئەمریکاوە لە ویلایەتی تەکساس هەستی پێدەکرێت.

عێراق هەوڵ دەدات پشت بە داهاتی نانەوتی ببەستێت
پێشت عێراق هەوڵ دەدات پشت بە داهاتی نانەوتی ببەستێت
نەشۆردنی ددان هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە؟
دواتر نەشۆردنی ددان هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە؟
ەیوەندیدار