كۆمسیۆن مەرجەكانی دامەزراندنی كارمەندانی دەنگدانی ڕاگەیاند



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لینكی فۆڕمی ئەلیكترۆنی دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند و مەرجەكان و شێوازی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەی ڕوونكردۆتەوە.

ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا مەرجەكان و چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان_۲۰۲٤ بڵاوكردەوە.

۱. پێویستە پێشكەشكار لەدایكبووی ۱۹٦۹ – ۲۰۰٥ بێت.
۲. كەمترین بڕوانامە بۆ (ئەوانەی فەرمانبەرن) نابێت لە ئامادەیی كەمتربێت.
۳. قوتابیانی سەرجەم قۆناغەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە خوێندن تیایاندا دوای تەواوكردنی ئامادەییە، بەو مەرجەی تەمەنی پێشكەشكار لە ۱۹ ساڵ كەمتر نەبێت.
٤. بۆ (دەرچوانی دانەمەزراو) كەمترین بڕوانامە (دبلۆم)ە، جگە لەو ناوەندی تۆمارانەی كێشەی كەمی كارمەندیان هەیەو پێشوەختە لەلایەن كۆمسیۆنەوە دیاری دەكرێن، كە خاوەن بڕوانامەی ئامادەییش دەتوانن فۆرمی بۆ پڕبكەنەوە.
٥. پێویستە پێشكەشكار (كارتی دەنگدانی ئەلیكتڕۆنی) هەبێت.
٦. پێویستە لە دانیشتوانی پارێزگاكە بێت.
۷. دەبێت بۆ سنوری ناوەندی تۆماركردنەكەی خۆی فۆرم پڕبكاتەوە.
۸. نابێت پێشتر بڕیاری سزادانی بۆ دەرچووبێت و لە پاداشتی كۆمسیۆن بێبەش كرابێت، یاخود لە وانەبێت كە دووجار یان زیاتر پەنجەمۆری كردووە، یاخود كارمەندی ئەو وێستگانە بووبێت كە پەنجەمۆری دووبارەی هەبووە.
۹. نابێت لە خزم و نزیكانی پاڵێوراوانی (هەمان بازنەی هەڵبژاردن) بێت، وەك (باوك، دایك، كوڕ، برا، خوشك، هاوسەر، هاوژین، مام، خاڵ).
۱۰. پێشكەشكار دەبێت بەڵێننامەیەكی دەستنووس پڕبكاتەوە و، بەڵێن بدات كە رێوشوێنەكانی لێپرسینەوەو دادگەری نایگرێتەوە و، حوكم نەدراوە بەئەنجامدانی تاوان و، یەكێك نەبێ لە ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان وە نابێت نوێنەری پارتە سیاسیە ركابەرەكان یان یەكێك لە چاودێرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەڕۆژی دەنگدان، وە دەبێت سەربەخۆبێت و، پابەندبێت بە بنەماكانی ڕەفتاری ئامادەكراو لەلایەن كۆمسیۆنەوە.
چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە :-
*لەسەر ڕێكارو مەرجەكانی پێشكەشكردن ڕەزامەند ببە.
*بە تۆماركردنی ژمارەی دەنگدەر و ژمارەی بنكەی تۆماركردنی دەنگدەران لە خانەی دیاریكراو دەچیتە ناو فۆڕمەكە.
* خانە بەتاڵەكان بە جوانی وبەبێ هەڵە پڕدەكرێتەوە ، لەكاتی بوونی هەڵە لەفۆڕمەكە كێشە بۆ پێشكەشكردنەكەت لەوانەیە دروست بێ، پێویستە ژمارەیەكی كارای مۆبایل تۆماربكرێ كەبتوانرێت بە ئاسانی دواتر پەیوەندی پێوە بكرێت.
* لەكۆتایی كلیك لەسەر دووگمەی چاوپێخشاندنەوە دەكرێت دڵنیا دەبیەوە لە دروستی و پڕكردنەوەی هەموو خانەكان.
* دووگمەی ناردن دادەگری.
*پاشان نسخەیەكی خەزن دەكەی لەو ئامێرەی كە فۆڕمەكەت پێ پڕكردۆتەوە .
*نسخەیەك كۆپی ڕەنگاوڕەنگ دەكرێت كە (دوو پەڕە فۆڕمەكە كەباركۆدی لەسەرە لەگەڵ زانیاری پەشكەشكارەكە )یە ،لەگەڵ بەڵگەنامە پێویستەكان بەپێی جۆری پێشكەشكردن (فەرمانبەر، قوتابی زانكۆ و پەیمانگاكان ، دەرچوانی دانەمەزراو) دەیگەڕێنیەوە بنكەی تۆماری دەنگدەران.
**وە بۆ دڵنیابوونەوە لەناردنی فۆڕمەكە یان لەكاتی لەبیرچوون لە خەزن كردن و كۆپی كردنی فۆڕمەكە دەتوانی بگەڕێیەوە سەر فۆڕمەكە بە تۆماركردنەوەی (ژمارەی دەنگدەر+ژمارەی بنكەی تۆماركردن + ژمارەی مۆبایل)

نەشۆردنی ددان هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە؟
پێشت نەشۆردنی ددان هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە؟
ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەكات
دواتر ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەكات
ەیوەندیدار