کەسێک، بە تۆمەتی دزینی 30 ملیۆن دینار و نزیکەی حەوت هەزار دۆلار دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی 30 ملیۆن دینارو 6800 دۆلار دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لەماڵەکەیدا بڕی 30 ملیۆن دینارو 6800 دۆلاری لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد.

ڕوونیشیکردەوە کە پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەداو دوای ڕێکارە یاساییەکان و لەسەر بڕیاری دادوەر بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، تۆمەتبار (ئـ، ت، س) لەدایکبووی 1988 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو ئێستا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

886 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە
پێت 886 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە
حكومەتی هەرێم چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست یەکلایی دەکاتەوە
دوات حكومەتی هەرێم چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست یەکلایی دەکاتەوە
پەیوەندیدار