886 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە



نزیکەی 900 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، 886 کاندید ناویان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە 609 کەس لە کانیدەکان نێر و 277یان مێن.

بەو پێیەش بۆ هەر کورسییەک لە 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان، 8-9 کەس خۆیان کاندید کردووە.

بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە بە مەبەستی دەرفەتدان بە بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە پرۆسەکەدا، دەنگدانەکە بۆ چەند مانگێکی دیکە دوابخرێت.

یەکێتی دەربارەی هەواڵی دواخستنی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدات
پێت یەکێتی دەربارەی هەواڵی دواخستنی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدات
کەسێک، بە تۆمەتی دزینی 30 ملیۆن دینار و نزیکەی حەوت هەزار دۆلار دەستگیرکرا
دوات کەسێک، بە تۆمەتی دزینی 30 ملیۆن دینار و نزیکەی حەوت هەزار دۆلار دەستگیرکرا
پەیوەندیدار