وتەبێژی حکومەتی هەرێم: مەسرور بارزانی توانی گرێکوێرەکان بکاتەوە و کوردستان رزگار بکات



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، جەنابی سەرۆکوەزیرانی توانی گرێکوێرەکان بکاتەوە و هەرێمی کوردستان دەرباز بکات لەو تەنگەژە دروستکراوەی تێی کەوتبوو.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: بە پشتیوانی خودای گەورە و خۆڕاگری گەلی کوردستان، جەنابی سەرۆکوەزیران توانی گرێکوێرەکان بکاتەوە و هەرێمی کوردستان دەرباز بکات لەو تەنگەژە دروستکراوەی تێی کەوتبوو.

دەشڵێت:ئێستا کە ئاسۆ ڕوون بووەتەوە هیوادارین هیچ دووکەڵێکی دەستکرد بەرەبەیانی کوردستان لێڵ نەکاتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی یەک هەفتەدا خشتەی مووچەی مانگی (2،3)ی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق: لەبەرامبەر موچەخۆرانی هەرێم، ویژدانی خۆمان ئاسوودەکرد
پێشت سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق: لەبەرامبەر موچەخۆرانی هەرێم، ویژدانی خۆمان ئاسوودەکرد
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار