سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق: لەبەرامبەر موچەخۆرانی هەرێم، ویژدانی خۆمان ئاسوودەکرد



سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراقلە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت:” لەبەرامبەر موچەخۆرانی هەرێم، ویژدانی خۆمان ئاسوودەکرد، ئەگەر ئەو بڕیارەمان بۆ چارەسەری موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەدایە، دەستمان لەکار دەکێشایەوە”.

دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاندووە، حکومەتی عێراقمان پابەندکردووە کە هاوشێوەی موچەخۆرانی عێراق، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج بکات .

دەشڵێت:” داوای هیچ ڕوونکردنەوەیەکمان لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی بڕیاری (توطين)ـی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێ نەگەیشتووە، ئەوەی دەوترێت تەنها بۆ چەواشەکارییە”

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی ئاماژەی بەوەشکردووە و دەڵێت:” (توطين)ـی موچە تەنها لەڕێی بانکە حکومییە فیدراڵییەکانەوە دەکرێت”.

ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی ئازار وەردەگرن
پێت ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی ئازار وەردەگرن
وتەبێژی حکومەتی هەرێم: مەسرور بارزانی توانی گرێکوێرەکان بکاتەوە و کوردستان رزگار بکات
دوات وتەبێژی حکومەتی هەرێم: مەسرور بارزانی توانی گرێکوێرەکان بکاتەوە و کوردستان رزگار بکات
پەیوەندیدار