“سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچە دەکرێت”



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێم لابراون، پێویستە هەرێم درێژە بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەغدا بدات.

بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، دوای ئەوەی بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێم لابراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێدەوارم هیچ لایەنێکی سیاسیی عێراق و کوردستان چارەسەری کێشەی مووچەی هاووڵاتییان بە هەرەشە بۆ سەر پێگە و سەنگی خۆی نەزانێت.

بڕیار ڕەشید ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەکانمان بەردەوامی دەبێت، هێشتا بابەت گەلێک هەن لە نێوان هەرێم و بەغدا کە پێویستی بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەکە بۆ چارەسەربوون.

دووپاتیشیدەكاتەوە، گرنگە شاندی هەرێم لە بەغدا دانەبڕێن و “کۆبوونەوەی بەردەوام” هەبێت بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم کەڵەکە نەبن و زوو بتوانرێت هەماهەنگی بۆ چارەسەرکردنیان دروستبکرێت.

ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
پێت ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە بە “هەژماری من”
دوات ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە بە “هەژماری من”
پەیوەندیدار