کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە



زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە سبەینێوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمی دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام سبەینێ شەممە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لە هەردوو ڕۆژەکەدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پلەکانی گەرما لە گەرمیان گەیشتوونەتە سەروو 30 پلەی سیلیزی، بەڵام حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرمای هەیە و لە خوار 20 پلەی سیلیزییەوەیە.

هەر بەپێی ئەم پێشبینییە گەرمیان بە 32 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 19 پلەی سیلیزی فێنکترین ناوچەکانی هەرێمن.

پەلکانی گەرما لە ناوچەکانی دیکەش بەم شێوەیە پێشبینی کراون:
هەولێر : 28
سلێمانی : 27
دهۆک : 28
زاخۆ : 29
هەڵەبجە : 28
کەرکووک : 31
سۆران : 27

مەسرور بارزانی: هێشتا مەترسی و هەڕەشە لەسەر خەڵکی کوردستان، ماف و دەستکەوتەکانی هەیە
پێت مەسرور بارزانی: هێشتا مەترسی و هەڕەشە لەسەر خەڵکی کوردستان، ماف و دەستکەوتەکانی هەیە
ئەردۆغان کەی دێتە عێراق؟
دوات ئەردۆغان کەی دێتە عێراق؟
پەیوەندیدار