ئەردۆغان کەی دێتە عێراق؟



 

بەرپرسانی تورکیا وادەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-یان بۆ عێراق ئاشکرا کرد، گفتوگۆکردن لەبارەی دروستکردنی پشتێنەی ئەمنی لەنێوان هەردوو وڵات سەرەکیترین ئامانجی سەردانەکە دەبێت.

پێشبینی دەکرێت لە مانگی نیساندا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات، لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە هەردوو وڵات تاووتوێ بکرێت، دیارترینیان دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارامە لە نێوان عێراق و تورکیادا.

سەرچاوەکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە ئەردۆغان لە ٢٢ی نیسان سەردانی بەغدا دەکات، ئەوەش دوای دوای کۆتا سەردانی دێت لە ١٢ ساڵ لەمەوبەر بۆ عێراق.

ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تەواوکراوە، کۆمەڵێك لە ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکرێت کە یاداشتێکی هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریشی لەنێودا هەیە.

بەرپرسێکی حکومەتی عێراق ئاشکرای کردووە، کە ئەردۆغان لە 22ی نیسان سەردانی عێراق دەکات، گفتوگۆکانی داهاتووش بۆ هەردوو وڵات گرنگن.

لە مانگی ئازاردا ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیا هاتنە عێراق، بە فەرمی سەردانەکەی ئەردۆغانیان لە مانگی نیسان بۆ عێراق ڕاگەیاند.

تورکیا دەیەوێت ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان بۆ نەهێشتنی بوونی “پارتی کرێکارانی کوردستان” لە هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری بەغدا دەستپێبکات، ئەم پرسەشی گرێداوە بە پرسی وزە، ئاو و گواستنەوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

تورکیا لە ڕێگەی ئەم پرۆسەیەوە هەوڵدەدات پشتێنەیەکی ئەمنی لەسەر سنوورەکانی باشووری خۆی بە قوڵایی ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە ناوخۆی خاکی عێراق دابمەزرێنێت، بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی “پارتی کرێکارانی کوردستان” لە هەرێمی کوردستان.

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
پێشت کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمان یەکلایی دەبێتەوە
دواتر پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمان یەکلایی دەبێتەوە
ەیوەندیدار