ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیار دەدات



ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی داهاتە نانەوتییەکان و بەبانکیکردنی مووچە لەگەڵ پرسی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێ دەكات.
ڕوونیشیکردەوە کە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی بابەتی مووچە و دارایی و پابەندییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و ئەنجامی دواكۆبوونەوەی شاندی تەكنیكیی هەردوولا لە ڕێكەوتی 27 ی نیسانی 2024 لە بەغدا سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری داهاتە نانەوتییەكان و بەبانكیكردنی مووچەی هەرێم.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تاووتوێكردنی بابەتی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.
لە بڕگەی سێیەمدا ڕاپۆرتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەخرێتەڕوو سەبارەت بە سەردانی شاندنی وەزارتەكەیان بۆ بەغدا، تایبەت بە بابەتەكانی وەرگرتنەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران و بەگەڕخستنی پرۆژەكانی بەنداو و ئاودێری لە هەرێم و سوودوەرگرتنی جوتیاران لە دەرفەتەكانی خزمەتگوزارییە كشتوكاڵییەكان هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق.

کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێشت کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕاگیران
دواتر کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕاگیران
ەیوەندیدار