بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق نەشتەرگەرییەک بە ئامێری (ECMO)  لە سلێمانی ئەنجامدرا



بەسەرکەوتووی بۆیەکەمجار لەسەرئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەئامێری (ECMO) نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ منداڵێکی تەمەن (8)ساڵان ئەنجامدرا

بۆیەکەمجارلەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەکارهێنانی ئامێری (ECMO) بەسەرکەوتووی لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لەسلێمانی نەشتەرگەرییەکی تایبەت بۆ منداڵێکی تەمەن 8ساڵان دانیشتووی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا کە بۆ یەکەم جارە بەسەرکەوتووی لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان و عێراق بەکاربهێنرێت.

ئەم ئامێرە دەتوانێت یارمەتی ئیش کردنی دڵ و سییەکان بدات بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن و توانرا بەسەرکەتووی بۆ منداڵە دابنرێت کە لەزکماکییەوە کونێک لەنێوان هەردوو گوێچکەلەی دڵی هەبوو وە خوێنهێنەری سییەکانی ڕاستی دەرژانە ناو شا خوێنهێنەری سەرەوە (SVC) لەوێشەوە بۆ کوێچکەلەی ڕاست کەخۆی پێویستە بڕژێنە ناو کوێچکەلەی چەپەوە.(Partial anomalous pulmonary venous return and ASD secundum). نەخۆشەکە دوایی نەشتەرگەری توشی سستی سکۆڵەکانی دل و بەرزبوونەوەی پەستانی سییەکان (Bi ventricular failure and severe pulmonary hypertension)بووبوو. نەخۆشەکە پاش مانەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەسەر ئامێری (ECMO)، مانەوەی بۆماوەی پانزە ڕۆژ لەبەشی چاودێری ورد و چەن ڕۆژێک لەقاوش ، بە تەندروستییەکی باشەوە لەنەخۆشخانە دەرچوو نێردرایەوە ماڵەوە.

ئەم پرۆسیجەرە بە سەرپەرشتی (د. دیار و د. عیرفان) بە هاوکاری پزیشکانی پایە بڵندی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوین ( د. یاد ، د. ژیر ، د. شێرۆ). وە پزیشکانی پایە بڵندی بێهۆشکاری (د. کۆژین ، د. ڤان ، د. نوا) وە سەرجەم کارمەندانی بەشی نەشتەرگەری دڵ بەتایبەت بەشی چاودێری ورد و بەشی پێرڤیوژن ئەنجام درا.

دواهەمین زنجیرەی کاپتن ماجید بەرهەم هێنرا
پێشت دواهەمین زنجیرەی کاپتن ماجید بەرهەم هێنرا
سەبەتەیەکی تری خۆراک دابەشدەکرێت
دواتر سەبەتەیەکی تری خۆراک دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار