دواهەمین زنجیرەی کاپتن ماجید بەرهەم هێنرا



چیرۆکی ئەنیمەیشنی بەناوبانگی تۆپی پێ “کاپتن تسوباسا” کە  لەلای ئێمە بە “کاپتن مەجید” ناسراوە، دواهەمین بەشی ڕۆژی پێنجشەممە لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە، ئەمەش دوای تێپەڕینی 43 ساڵ بەسەر یەکەم زنجیرە کە دروستکرا،، بەڵام دروستکەرەکەی بەنیازی ئەوە نییە دەستبەرداری کارەکتەرەکانی بێت بەتەواوی.

نووسەری ژاپۆنی یۆیچی تاکاهاشی لە هەژمارەکەی خۆیدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی، “ئێستا کە وێنەکێشانی کۆتا ئەڵقەی زنجیرەکەم تەواو کردووە، هەست بە ئاسوودەیی دەکەم، کە هەموو شتێکم تەواو کردووە و هەست بە ڕزگاربوون دەکەم، چونکە دواجار دەتوانم بژیم ژیانم بەبێ ئەوەی بەسترابێ بە هیچ وادەیەکەوە” بۆ بڵاوکردنەوە.

زنجیرەکە لە دەیەکانی ڕابردوودا بە چەندین شێوە وەرگیراوە، لە ئەنیمێ و یارییە ڤیدیۆییەکان، تەنانەت ئیلهامبەخش بووە بۆ پەیکەرەکانی ئەو گەڕەکەی لە تۆکیۆ تاکاهاشی تیا لەدایک بووە.

هەروەها کارە سەرکەوتووەکانی “کاپتن ماجید” ئیلهامبەخش بوو بۆ ئەفسانەکانی تۆپی پێی لە منداڵیدا وەک ، وەک زێنەدین زیدان و کیلیان مباپێ و لیۆنێل مێسی.

زنجیرە ئەنیمەیشنەکە لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتدا پەخش کراوە،

بەڵام لە مانگی یەکدا ئەو هونەرمەندە تەمەن ٦٣ ساڵە ڕایگەیاند کە زنجیرەکە لە مانگی نیساندا کۆتایی دێت و هۆکارەکەی بۆ تێکچوونی تەندروستی و پەرەسەندنی پیشەسازی دروستکردنی فیلم گەڕاندەوە.

لە نامەیەکدا بۆ خوێنەران نووسیویەتی: “دەرکردنی ئەم بڕیارە ئاسان نەبوو، ئەمەش ڕەنگە ئەو کەسانە نائومێد و دڵتەنگ بکات کە چێژ لە خوێندنەوەی کاپتن تسوباسا وەردەگرن، بەڵام هیوادارم لە بڕیارەکەم تێبگەن”.

ئیمتیازاتەکان لە چەند پەرلەمانتارێک وەردەگیرێتەوە
پێشت ئیمتیازاتەکان لە چەند پەرلەمانتارێک وەردەگیرێتەوە
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق نەشتەرگەرییەک بە ئامێری (ECMO)  لە سلێمانی ئەنجامدرا
دواتر بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق نەشتەرگەرییەک بە ئامێری (ECMO)  لە سلێمانی ئەنجامدرا
ەیوەندیدار