تەمەنت درێژ بکە



 

شێوازی ژیانی تەندروست، ڕەنگە ڕێژەی زیاتر لە ٦٠%، قەرەبووی کاریگەرییە بۆماوەییەکان بکاتەوە و پێنج ساڵ تەمەن بۆ ژیانمان زیاد بکات.

 

بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە گۆڤاری BMJ Evidence-Based  Medicine بڵاوکراونەتەوە، توێژینەوەیەک ئاماژەی بەوەکردووە، شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانێت کاریگەرییەکانی ئەو جینانەی کە تەمەن کورت دەکەنەوە بە ڕێژەی زیاتر لە ٦٠% قەرەبوو بکاتەوە، هەروەها پێنج ساڵ تەمەن زیاد دەکات بۆ ژیانمان.

 

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی سەرەکی شێوازی ژیانی تەندروست لە کەمکردنەوەی کاریگەری هۆکارە بۆماوەییەکان لەسەر کورتکردنەوەی تەمەنی مرۆڤ نیشان دەدات.

 

توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، سیاسەتەکانی تەندروستی گشتی بۆ باشترکردنی شێوازی ژیانی تەندروست وەک تەواوکەرێکی بەهێزی چاودێری تەندروستین و کاریگەری هۆکارە بۆماوەییەکان لەسەر تەمەنی مرۆڤ کەمدەکەنەوە.

 

هاوکات توێژەرانی زانکۆی ژێجیانگ لە ناوەندی پزیشکی چین و زانکۆی ئەدینبۆرگ بۆیان دەرکەوتووە؛ ئەو کەسانەی کە شێوازی ژیانێکی ناتەندروست بەڕێوەدەبەن، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان بە ڕێژەی ٧٨% زیاد دەکات، بەبێ گوێدانە مەترسییە بۆماوەییەکانیان.

 

بەڵام ئاشکرایکردووە کە مەترسی بۆماوەیی کورتبوونەوەی تەمەن یان مردنی پێشوەختە بە رێکخستنی شێوازی ژیانی گونجاو و تەندروست ڕەنگە بە ڕێژەی نزیکەی ٦٢% جێگیر بێت و لە تەمەن کورتی و مردنی پێشوەختە مرۆڤ بە دوور بکات.

 

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو بەشداربووانەی مەترسی بۆماوەیی زۆریان هەیە دەتوانن نزیکەی ٥.٢٢ ساڵ لە تێکڕای ماوەی تەمەنیان لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا درێژ بکەنەوە بە شێوازێکی ژیانی گونجاو.

 

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، پێکهاتەی گونجاو بۆ تەمەنێکی درێژتر، جگەرە نەکێشان و ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بەردەوام و خەوتنی پێویست و پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست تیایدا رۆڵی سەرەکی دەبینێت.

 

مات لامبێرت، بەرپرسی سەرەکی زانیاری تەندروستی لە سندوقی جیهانی توێژینەوەی شێرپەنجە ڕایگەیاند، توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات کە ژیانێکی تەندروست، لەوانەش خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و مانەوە لە چالاکیدا، سەرەڕای هۆکارە بۆماوەییەکان، دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی تەمەنێکی درێژتر بژین.

 

توێژینەوەکە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە و بۆ ماوەی ١٣ ساڵ بەدواداچوونی بۆ بەشداربووەکانی کردووە، لەو ماوەیەشدا ٢٤ هەزار و ٢٣٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان ڕوویداوە.

یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلادەکاتەوە
پێشت یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلادەکاتەوە
بڕیار لە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەدرێت
دواتر بڕیار لە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەدرێت
ەیوەندیدار