سەبەتەیەکی تری خۆراک دابەشدەکرێت



کۆمپانیای خۆراک تەواوکردنی سەبەتەی خۆراک و سەبەتەی ڕەمەزان بۆ بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە بەغدا و پارێزگاکان ڕادەگەیەنێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدراوە، کۆمپانیای گشتی بازرگانی بە سەبەتەی دووەمی خۆراک و سەبەتەی ڕەمەزان ی ئامادە کردووە، هەروەها بریکارەکانی خۆراکی لە بەغدا و پارێزگاکانی تر ئاگادار کرانەوە بۆ وەرگرتنی و بەم جۆرەش بڕی پێویست بۆ ساڵی 2024 ئامادە دەکرێت،

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیا ئەندازیار لاما هاشم ئەل موسەوی بڵاویکردەوە، بریکارەکانی خۆراک بە کەلوپەلەکانی سەبەتەی دووەمی خۆراک و سەبەتەی ڕەمەزان لە ماوەیەکی پێوانەییدا تەواو بوون، هاوکات لە ڕۆژانی پشوو و درەنگانی شەودا وەک خزمەتێک بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان کراوە سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن لە ناوچەکانیان بە مەبەستی وەرگرتنی کەرەستەی سەبەتەی خۆراکی دووەم و سەبەتەی ڕەمەزان و لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە سەرپێچیەکان ڕابگەیەنن.

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق نەشتەرگەرییەک بە ئامێری (ECMO)  لە سلێمانی ئەنجامدرا
پێشت بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق نەشتەرگەرییەک بە ئامێری (ECMO)  لە سلێمانی ئەنجامدرا
بەڵگەی شەرعی یان فەلەکی…. یەکەم ڕۆژی جەژن یەکلا دەکاتەوە؟
دواتر بەڵگەی شەرعی یان فەلەکی…. یەکەم ڕۆژی جەژن یەکلا دەکاتەوە؟
ەیوەندیدار