دۆرتمۆند و پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە



بوروسیا دۆرتمۆند لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگدا میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات و ژمارەی ڕووبەڕووبوونەوەکانیش لە بەرژەوەندی یانە فەڕەنسییەکەن.

بڕیارە کاتژمێر 10ی ئەمشەو بە کاتی هەولێر، هەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ڕووبەڕووی یەک ببنەوە کە بە حەوتەمین یاری نێوانیان دادەنرێت.

لە شەش یاری ڕابردوودا پی ئێس جی، دوو جار لە دۆرتمۆندی بردووەتەوە و سێ جاریش یەکسان بوون، یەک یاریش بە بردنەوەی یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی هاتووە.

پاریس سانجێرمان ئومێدی زۆری لەسەر کیلیان ئیمباپێ هەڵچنیوە بۆ ئەوەی لە بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نزیکی بکاتەوە.

چوار ساڵ لەمەوبەر پاریس بۆ یەکەمجار گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام لە بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانیدا شکستی هێنا.

ئەمە پێنجەم جارە یانەی بوروسیا درۆتمۆند بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام خاوەنی نازناوێکی تاقانەی پاڵەوانێتییەکەیە ئەویش ساڵی 1997 بوو کە توانی 3-1 لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بباتەوە.

بڕیار لە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەدرێت
پێشت بڕیار لە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەدرێت
سەدر لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا “شوێنێکی ستراتیژی” چۆڵکرد
دواتر سەدر لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا “شوێنێکی ستراتیژی” چۆڵکرد
ەیوەندیدار