لیڤەرکوزن بە بێ دۆڕان گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا



بایر لیڤەرکوزن سەرکەوتنێکی ئاسانی بۆ یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی فۆرتونا دوسێلدۆرفی پلە دووی بردەوە.

جێرمی ڤێریمبۆنگی هۆڵەندی و ئەمین عەدلی مەغریبی و فلۆریەن ویرتز لە خولەکەکانی ٧ و ٢٠ و ٣٥ و ٦٠دا گۆڵەکانی یانەکەی ڕاهێنەر چابی ئەلۆنسۆیان تۆمارکرد کە بە درێژەیی ئەم وەرزە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.

ڕۆژی 25ی ئایار بایر لیڤەرکوزن لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی کایزەرسلاوتن دەبێتەوە.

یانەی لیڤەرکوزن بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ڕکابەرییەکی بەهێز دەکات بۆ بەدەستهێنانی هەر سێ نازناوی خول و جامی ناوخۆیی ئەڵمانیا و خولی ئەوروپا.

نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
چی دەربارەی شیزۆفرێنیا دەزانیت؟
دواتر چی دەربارەی شیزۆفرێنیا دەزانیت؟
ەیوەندیدار