نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە



بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامە و جارێکی دیکەش ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 304 دۆلار، ئەمەش بە بەرزترین ئاستنی نرخی زێڕ دادەنرێت لە مێژوودا.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاماژەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەگەڕێتەوە سەبارەت بە دابەزاندنی ڕێژەی سوود، کە ئەوەش دۆلاری لاواز کردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەم شێوەیەیە:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 407 هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 472 هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 537 هەزار دینار

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە
پێشت کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە
لیڤەرکوزن بە بێ دۆڕان گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا
دواتر لیڤەرکوزن بە بێ دۆڕان گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا
ەیوەندیدار