دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بۆ یەكەم وەزارەت ڕاگەیەنرا



وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم گەیشتنی پارەی هاوكاری هاوپەیمانان ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە 7ی نیسان مووچەی مانگی 3 دابەش دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوایی ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.

ڕاشیگەیاندووە، بانکەکان ئاگاداركراونەتەوە، کە ڕۆژی یەک شەممە ٧ی نیسان ٢٠٢٤، مووچەی مانگی (٣)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بۆ مووچەی مانگی 3ی سەرجەم مووچەخۆران، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە و چاوەرێی بڕیاری پەسەندكردن و ڕەوانەكردنی پارەیە تاوەكو مووچەی مانگی 3 خەرج بكات.

نرخی دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
پێشت نرخی دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی دەستیپێكرد
دواتر ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی دەستیپێكرد
ەیوەندیدار